سەدام حوسێن و بافڵ تاڵەبانی لە دیدی ئاراس شێخ جەنگی

سەدام حوسێن و بافڵ تاڵەبانی لە دیدی ئاراس شێخ جەنگی؛ بزانە چۆن بەراوردیان دەکات!
ئه‌وه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی دژی لاهور شێخ جه‌نگی كردی سه‌دام حوسێنیش نه‌یكردبوو، ته‌نانه‌ت له غه‌ززه‌ش ڕووداوی له‌م شێوه‌یه ڕووی نه‌داوه: ئه‌وه قسه‌ی ئاراس شێخ جه‌نگی برای لاهور شێخ جه‌نگییه
ئه‌مڕۆ ئاراس شێخ جه‌نگی، برای لاهور شێخ جه‌نگی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی لاله‌زاره‌وه ڕایگه‌یاند، كه به درۆن و هه‌مه‌ڕ و ده‌بابه هێرشكراوه‌ته سه‌ر لاله‌زار و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، له‌كاتێكدا ئه‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه و پارێزبه‌ندی هه‌یه، به‌ربژێریشه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندانی ئه‌نجوومی ئاسایشیشه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به شێواز و چۆنییه‌تی دادگایی كردنی لاهور شێخ جه‌نگی برای داوای كرد، له نایانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له سلێمانی دادگایی بكرێت و بڕوایان به دادگای سلێمانی نییه، به‌ڵكو ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن لاهور شێخ جه‌نگی و براكانی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵی بوونه له دادگای هه‌ولێر یان به‌غدا دادگایی بكرێن و بۆ ئه‌مه‌ش پارێزه‌ر ده‌گرن.
ئاراس شێخ جه‌نگی بۆ یه‌كه‌محار ئاشكرای كرد، كه هێزی كۆماندۆی یه‌كێتی هێزێكی حكومی نییه و كه‌س نازانێت سه‌ر به كێیه، به‌ڵام هێزی دووپشك واته هێزه‌كه‌ی لاهوری شێخ جه‌نگی مووچه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش وه‌رده‌گرێت و هێزێكی ته‌واو حكومی و ڕێگه پێدراوه، هێزێكی حیزبی و تاكلایه‌ن نییه.