ره‌خنه‌گرانی سلێمانی بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد

ره‌خنه‌گرانی سلێمانی بێده‌نگییان له ئاستی ئاگرباران و ده‌بابه‌كانی شاره‌كه‌یان هه‌ڵبژاردووه!
ئه‌و كاته‌ی سلێمانی له‌ژێر ئاگرباران و هێرشی هێزه‌كانی یه‌كێتی بوو بۆ سه‌ر لاله‌زار، ڕه‌خنه‌گران و ڕۆشنبیرانی شاره‌كه بێده‌نگییان كرده بژارده و به وشه‌یه‌كیش هه‌ڵوێستییان دژی ئه‌و چه‌كدارانه نه‌نواند كه ئارامی سلێمانییان شێواند.
له‌دوای ڕووداوه‌كه‌ی لاله‌زاره‌وه هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گران و ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی سلێمانین، چونكه ئه‌وان هه‌ر كاتێك خۆپیشاندانێك دژی حكومه‌ت بكرابایه، یان ڕووداوێكی كوشتن له هه‌ولێر ڕووی بدابایه، به ده‌یان وتار و ته‌نزیان دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت ده‌نووسی، به‌ڵام كاره‌ساته‌كه‌ی لاله‌زار قوفڵی له قه‌ڵه‌مه‌كانی ئه‌وان داوه.
ئێستا هاووڵاتییان ده‌پرسن بۆچی د. ئه‌حمه‌د میره و د. غالب محه‌ممه‌د و د. ئاراس هه‌ردی و د. مه‌ریوان وریا قانیع و د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا بێده‌نگن؟ بۆچی عه‌لی حه‌مه ساڵح و ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی و ڕێبین هه‌ردی كاردانه‌وه‌ی توندیان نییه و بێ هه‌ڵوێستن! ئایا بافڵ تاڵه‌بانی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون و لێی ده‌ترسن؟ یان قه‌ڵه‌مه‌كانی ئه‌وان ته‌نیا دژی هه‌ولێر و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت بنووسێت؟!