پایتەخت

لەنێوان خیانەت و بەرگریدا

لەنێوان خیانەت و بەرگریدا
کورتە

لەنێوان خیانەت و بەرگریدا، کاتێک ئافرەتێک زیاتر له فەرماندەیەک بەرگری دەکات

بەهیزبوون بەوە نییە کە خاوەن هێز بیت، بەهیزی بەوە دەگوترێت کە بە دەستی بەتاڵیش بەرگری بکەیت، ڕێک وەکو ئاواتی خوشکی لاهور شێخ جەنگی، کە تا ساتی دەستگیرکردنیش لەگەڵ براکەی مایەوە، بەڵام ڕێبواری حامی حاجی غالی فەرماندەی هێزەکەی لاهور هەر خێرا پشتی تێکرد و لە ترسی گیانی خۆی ڕادەست کرد.

 

پایتەخت میدیا هەر لە سەرەتای شەڕەکەی لالەزارەوە زانیارییەکانی گواستەوە و ڕووماڵی دۆخەکەی کرد، بەبێ لایەنی و وەکو خۆی هەموو زانیارییەکانی گواستەوە، ئەمجارەش باس لە ڕاستییەک دەکات کە ڕوویداوە و نکۆڵی لێ ناکرێت و وانەیەکی گرنگی تێدایە.

 

لەو ئانوساتەدا کە کوڕانی شێخ جەنگی ڕووبەڕووی هێزەکان دەبوونەوە، ڕێبواری حامید حاجی غالی کە سەرپەرشتیی هێزەکەی دەکرد و بڕیار بوو لە پشتەوە ئاگاداری لاهور و پۆڵاد بێت، لەڕێگای باوکییەوە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ڕێککەوتنی کرد و لە پشتەوەی لالەزار خۆی ڕادەستی هێزەکانی یەکێتی کرد، لە هەمان کاتدا ئاوات شێخ جەنگی، خوشکی لاهور و پۆڵاد بە دەستی بەتاڵ و بە بێ هیچ چەکێک لەگەڵ براکەی لە شەڕەکەدا مایەوە، مانەوەی ئاوات بێگومان دڵگەرمی و پشتیوانییەک بوو بۆ براکانی و وانەیەکیش بۆ هەمووان، کە بەرگری بە هێز و توانای سەربازی نییە و پەیوەندیی بە خودی مرۆڤەوە هەیە، مرۆڤ دەتوانێت بەوپەڕی هێز و تواناشەوە خیانەت بکات و دەشتوانێ بە دەستی بەتاڵیش بەرگری بکات.

23 ئاب 2025 20:54 7
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025