ئاراس شێخ جه‌نگی نوێترین زانیاری له‌باره‌ی شه‌ره‌كه‌وه ئاشكرا ده‌كات

ئاراس شێخ جه‌نگی داوا ده‌كات براكه‌ی له هه‌ولێر یان له به‌غدا دادگایی بكرێت
له‌دوای ئاڵۆزییه‌كانی 48 كاتژمێری رابردووی سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار ئاراس شێخ جه‌نگی زانیاری ورد و نه‌بیستراو ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، 12 بۆ 15 كه‌س له شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زار كوژراون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاراس شێخ جه‌نگی برای لاهور شێخ جه‌نگی رایگه‌یاند، ته‌نیا 150 كه‌س له هۆتێل لاله‌زار بوون له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی، به‌ڵام یه‌كێتی 25 هه‌زار چه‌كداری هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و زیاتر له 120 درۆنی بۆمبڕێژكراو له شه‌ڕه‌كه به‌كارهاتوون، 9 ده‌بابه و ده‌یان زرێپۆش به‌كارهاتوون، كه ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر بڕوا پێنه‌كراوه، چونكه سه‌دام حوسه‌ینیش ئه‌وه‌ی دژی كورد نه‌كردووه.
ئاراس شێخ جه‌نگی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا داوای كرد، داوا ده‌كه‌ین كه‌یسی لاهور شێخ جه‌نگی له سلێمانییه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ به‌غدا و ئێمه پارێزه‌ری بۆ ده‌گرین و ڕێككاری یاسایی ده‌گرینه به‌ر، تائێستاش ته‌ندروستی لاهور شێخ جه‌نگی زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێزی دووپشك هێزێكی میلیشیا و حیزبییه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌م قسه‌یه ڕاست نییه چونكه هێزه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی هێزێكه ڕاسته‌وخۆ مووچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت و سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی پرسیاره هیچ كه‌سێك نازانێت هێزی كۆماندۆ سه‌ر به كێیه و چییه و چی نییه!
له كۆتاییدا ئاماری قوربانییه‌كانی ڕاگه‌یاند و گووتی: "نزیكه‌ی 15 كه‌س كوژراون و تائێستاش ژماره‌ی برینداره‌كان دیار نییه".