چۆن لە شەڕەکەی لالەزاردا تانک و درۆن و زرێپۆش بەکارهێنرا؟

وردهكاریی بهكارهێنانی تانك و درۆن و زرێپۆش له شهرهكهی لالهزار دهخرێته ڕوو
شەڕەکەی لالەزار تەنیا تێکهەڵچوون یان شەڕێکی چەکداریی ئاسایی نەبوو، بەڵکو کۆمەڵێک چەکی قورسی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی تێدا بەکارهاتبوو، کە تەنیا لە شەڕی داعشدا کەڵکیان لێ وەرگیرابوو.
شەڕەکەی لالەزار کە دەستیپێکرد، لە سەرەتاوە تەنیا دەنگی فیشەک و چەکی سووک دەبیسترا، بەڵام تۆزێکی بەسەردا تێپەڕی و دەنگەکان گەورەتر و ڕووناکیی هێرشەکانیش زیاتر بوون، وەک لە دیمەنەکاندا دەرکەوت، یەکێتی لە قورسترین چەکەکان کەڵکی وەرگرتبوو، 9 تانکی جۆری تی 90، زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، نزیکەی 100 هاوەن و 150 ئۆتۆمبێلی باجەڕ بە هەموو جۆرەکانی چەکەوە ئامادە بوون و شەڕیان کرد، کارەساتبارتر لەمانەش، بەکارهێنانی درۆنی خۆتەقێن بووە کە زیاتر لە 150 درۆنی بچووکی خۆکوژ لە شەڕەکەدا کەڵکیان لێ وەرگیرا.
هەموو ئەم چەکانە تەنیا لە شەڕ دژی داعشدا بەکارهێنراون، کە سلێمانییان کرد بە دووکەڵ و ئاگر، کارەساتەکەش زیاتر لەوەدا ڕەنگ دەداتەوە، کە ماڵی هاوولاتییان و کەسانی نزیک لە لالەزار وێران بوو و زیانی زۆریان بەرکەوت، بێگومان بەکارهێنانی ئەم جۆرە چەکانە لە شەڕێکی ڕاستەقینەی گەورەشدا زیانی ماددی و گیانی و تەنانەت ئەمنیی زۆری لێدەکەوێتەوە، جا چبگا بەوەی هەستی ئارامی و ئاسایش لە شارێکی وەکو سلێمانیدا بە ئاسانی لەناو ببات.