کەمترین کرێی ڕۆژانەی کرێکاران دیاریکرا

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر کرێی کرێکار بڕیارێکی نوێی بڵاوکردەوە
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر کرێی کرێکار بڕیارێکی نوێی بڵاوکردەوە
کرێی کرێکاری ڕۆژانە و ناکارامە بەردەوام لەلایەن خاوەن کار و کرێکارانەوە مشتومڕی لەسەر بووە، زۆر جار باس لەوە کراوە، کە کرێی ڕۆژانەی کرێکاران کەمە و هەندێکجاریش خاوەن کارەکان کرێی کرێکارانیان بەلاوە زۆر بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیارنامەیەکی لەبارەی کرێی کرێکارانەوە بڵاوکردەوە، کە باس لەوە دەکات، دوای نووسراوی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر کۆنوسی لیژنەی کەمترین کرێی کرێکاری ناکارامە، لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، ڕەزامەندی لەسەر درا.
بەوگوێرەی بڕیارەکە، کەمترین کرێی کرێکاری ناکارامە نابێت لە 45 هەزار دینار کەمتر بێت و کرێکاری ڕۆژانەش نابێت لە 15 هەزار دینار کەمتر بێت.