پایتەخت

پۆلیسی هەولێر: ئەو کەسانەی ئەشکەنجەی ئەم کوڕەیان دابوو دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر: ئەو کەسانەی ئەشکەنجەی ئەم کوڕەیان دابوو دەستگیرکران
کورتە

ئەو کەسانەی ئەشکەنجەی گەنجێکی سنووری هەولێریان دابوو دەستگیرکران

لە پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەشکەنجە دانی گەنجێک، پۆلیسی هەولێر بە هانای کێشەکەوە چوو.

 

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە، هێزەکانیان توانیویانە لە ماوەیەکی پێوانەییدا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن، ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و تێیدا دەرکەوت کە گەنجێک لێی دەدرێت و ئەشکەنجە دەدرێت، کە ئەم دیمەنەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.

 

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە هێزەکانیان بە هانای کێشەکەوە چوون و دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە بەشی پۆلیسی بنەسڵاوە (بنکەی پۆلیسی دارەتوو)، توانییان هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و ڕادەستی یاسایان بکەن. 

 

پۆلیسی هەولێر جەختیشی کردووەتەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا زانیاریی وردتر لەسەر هۆکار و پاشخانی ڕووداوەکە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە.

08 حوزەیران 2026 20:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026