ئه‌مریكا: بافڵ تاڵه‌بانی باجه‌كه‌ی ده‌دات

بافڵ تاڵه‌بانی خۆی تووشی كاره‌سات كرد و ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "ده‌بێت باجه‌كه‌ی بدات"، وڵاتانی جیهان زۆر لێی تووره‌ن!
ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی جیهان هه‌ڕه‌شه له بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن و به‌ته‌واوی لێی تووڕه‌ن و ده‌ڵێن: بافڵ تاڵه‌بانی ده‌بێت باجه‌كه‌ی بدات
له سه‌ره‌تای ئاڵۆزییه‌كانی لاله‌زار، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی چه‌ندین جار هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا كه خوێن له سلێمانی نه‌ڕژێت و هیچ ڕووداوێكی نه‌خوازراو ڕوونه‌دات و ئاگاداری كرده‌وه ئه‌م سه‌ركێشییه گرفتی گه‌وره‌ی بۆ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌كات، به‌ڵام ئینكاری بافڵ تاڵه‌بانی و ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه و ڕه‌شبگیرییه وایكرد سی ئای ئه‌ی و وڵاتانی جیهان لێی تووڕه‌بن و ئه‌مه‌ش له داهاتوو به گه‌وره‌یی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
له كاردانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی سلێمانی، سی ئای ئه‌ی په‌یوه‌ندی به بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه كردووه و به‌ته‌واوی لێی تووڕه‌بوونه و سه‌ركۆنه‌یان كردووه، له هه‌مان شه‌وی ڕووداوه‌كه‌ش نووسینگه‌ی ماركۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و پنتاگۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه كراوه، به‌ڵام سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه و دواتریش ڕاوێژكارێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتوویه‌تی، بافڵ تاڵه‌بانی ده‌بێت باجی ئه‌م كاره به قوڕسی بدات و به‌م شێوه‌یه تاكۆتایی بۆی ناچێته سه‌ر.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانن له ڕووداوی كۆمه‌ڵكوژی و ڕه‌شبیگرییه‌كه‌ی لاله‌زار و له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و داواش ده‌كه‌ن به‌خێرایی ئه‌م نائارامییه و كێشه فره ڕه‌هه‌ندانه كۆتایی پێبهێندرێت.