ئەو کەسە کێیە شەقی لە لاهور شێخ جەنگی دا؟

ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا بوو کە شەق لە لاهور شێخ جەنگی دەدات
دوای ئەوەی دوێنی لاهور شێخ جەنگی خۆی ڕادەستی هێزەکانی کۆماندۆ و دژەتیرۆر کرد، یەکێک لە چەکدارەکان لە دواوە شەقێ لە سەری دەدات و ئێستا هەڕەشە لەو چەکدارە دەکرێت.
پایتەخت میدیا، بەدواداچوونی بۆ ناسنامەی ئەو چەکدارە کرد و دەرکەوت، ناوی عەزیز عومەرە، مقەدەمە لە دژەتیرۆری یەکێتی و بەرپرسی هۆبەی یەکی ئەو هێزەیە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆی ئەو شەقەی لەسەری لاهور شێخ جەنگی دەدرێت لە سۆشیال میدیا دەنگی دایەوە و کاردانەوەی دروست کرد، ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا بووە و ئێستا هەڕەشەی کوشتنی لە لایەن لایەنگرانی لاهور شێخ جەنگییەوە لێ دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد، ئێستا ئەو لە نێو فەرماندەیی هێزەکەی ماوەتەوە و ناتوانێت بێتە دەرەوە و بچێتە شوێنە گشتییەکان، چونکە لە رێگەی ژمارەی نەناسراوەوە دەیان هەڕەشەی بۆ چووە.
هەمان سەرچاوە بە پایتەخت میدیا ڕاگەیاند، ئێستا هەوڵەکان دەستیان پێکردووە بۆ ئەوەی ئەو چەکدارە ڕەوانەی ئەوروپا بکرێت.