لە ئەنجامی داڕووخان لە پڕۆژەیەکی شاری سلێمانی، ئەندازیارێک گیانی لەدەست دا و چوار کرێکاری دیکەش بریندار بوون.

 

ئەمڕۆ سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە کاتی چاڵهەڵکەندندا ڕووی داوە. ئەو ئەندازیارەی گیانی لەدەست داوە تەمەنی 31 ساڵە و دانیشتووی شارۆچکەی دەربەندیخانە.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، لە کۆی چوار کرێکارە بریندارەکە، سیانیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و یەکێکیان ڕەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.