وەزارەتی پێشمەرگە دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دەکات.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، پارەی هاوکاریی مانگی 7ی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەت.

 

به‌پێی بڵاو كراوه‌كه‌، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) تەواوی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە ئەنجام داوە. بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 24ی ئابی 2026، پرۆسەی دابەشکردنی پارەکە دەست پێبکات.

 

ئەم هاوکارییە داراییە مانگانە وەک بەشێک لە پاڵپشتییەکانی هێزی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابین دەکرێت.