ساڵێک بەسەر هێرشە خوێناوییەکەی سەر لالەزاردا تێپەڕ دەبێت و هاوژین هادیە سوور وردەکاریی نوێی ئەو شەوە ئاشکرا دەکات.
ئهمرۆ هاوژین هادیە سوور یەکێک لە بەشداربووانی شەڕە خوێناوییەکەی لالەزار و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی ڕایگەیاند، هێزە ئهمنییهكانی یەکێتی بە تانک و درۆنی خۆکوژ هێرشیان کردە سەر برازاکانی جەلال تاڵەبانی.
ئەو گوتی: "ئەمەی دەگوزەرێت مافیاگەرییە و سلێمانی کراوەتە سەربازگە." ئاماژەی بەوەش کرد کە هێرشەکە بە چەکی قورس و تانک ئەنجام دراوە و ترسێکی زۆری لەناو گەڕەکەکانی سلێمانیدا دروست کردووە و چەندین گەنج خەڵتانی خوێن کراون.
ئهمه لهكاتێكدایه، له ڕێکەوتی 22ی ئابی 2026 هێزە ئهمنییهكان بە تانک و چەکی قورس هێرشیان کردە سەر بارەگای بەرەی گەل لە لالەزار و لاهور تاڵهبانی و نزیکەی 200 لایەنگریان دەستگیر کرد.