په‌یامی نوێی لاهور تاڵه‌بانی له زیندانه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت، لایه‌نگرانیشی له پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی داوای ئازاد كردنییان كرد.
ئه‌مڕۆ لە یەکەم ساڵیادی ڕووداوەکانی 22ی ئابی لالەزار لایەنگرانی بەرەی گەل و بنەماڵەی دەستگیرکراوەکان لەبەردەم دادگه‌ی سلێمانی و پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر گرد بوونەوە.
ئاوات تاڵه‌بانی، خوشکی لاهور تاڵه‌بانی بە زمانێکی تووند هۆشداریی دا و ڕایگەیاند کە تەنیا یەک هەفتە مۆڵەت هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکە و ئازادکردنی گیراوەکان. ئەو گوتی: "تا ئێستا بە هێمنی دانمان بە خۆماندا گرتووە بەڵام دوای ئەم هەفتەیە وەزعەکە لە دەستی ئێمە دەردەچێت و گەل بڕیاری کۆتایی دەدات."
به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌یامی لاهور تاڵه‌بانی له‌نێو زیندانی سلێمانی بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی و ڕای گشتی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه بووه: "داوا ده‌كه‌م، هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی لاله‌زار ئازاد بكرێن چونكه بێ‌تاوانن، خاوه‌ن منداڵ و دایک باوكن."
لاهور تاڵه‌بانی له زیندانه‌وه داوای كردووه ته‌نیا ئه‌و و براكه‌ی له زینداندا بمێننه‌وه، ته‌نیا گیراوانی ڕووداوه خوێناوییه‌كه ئازاد بكرێن. گوتوویه‌تی: "حه‌ز ده‌كه‌م من له سێداره بده‌ن، به مه‌رجی ئازاد كردنی ته‌واوی گیراوان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو خێزانه‌كانیان."
له‌لایه‌كی تره‌وه، لە سلێمانی لایەنگرانی بەرەی گەل به دروشمی 'لاهور لە ژوورەوەیە و هەزاران لاهوری تر لە دەرەوەن' داوای ئازادیی سەرۆکەکەیان كرد.
بورهان ڕەشید سەرۆکی تیمی پارێزەران ڕایگەیاند، ڕێگریی سیاسی هەیە بۆ جووڵاندنی کەیسەکە و دادگای سلێمانی ئامادە نییە دۆسیەکە ڕەوانەی هەولێر بکات. پارێزه‌رانی دۆسیه‌كه ده‌ڵێن: "غەدر لە لاهور تاڵه‌بانی دەکرێت و ئەو مافەی یاسا پێی بەخشیوە لێی زەوت کراوە و هیچ دەستپێشخەرییەکیش بۆ ئاشتەوایی لەلایەن یەکێتییەوە نییە."
لە گردبوونەوەکەدا دایکی یەکێک لە گیراوانی لالەزار بە گریانەوە باسی خراپیی دۆخی کوڕە تاقانەکەی کرد و گوتی: "کوڕەکەم بێتاوانە و وەزعی لە زیندان زۆر خراپە."
هاوکات لە شاری هەولێر شادمان مەلا حەسەن، سه‌ركرده‌ی دیاری به‌ره‌ی گه‌ل و ده‌یان ئه‌ندامی ئه‌و پارته سیاسیه بۆ پشتیوانی لە کەیسی لالەزار گرد بوونەوە و دۆسیەکەیان بە سیاسی و نایاسایی ناو برد.
شادمان مەلا حەسەن سەرکردەی بەرەی گەل جەختی کردەوە کە ئیرادەی لاهور تاڵه‌بانی و هاوڕێکانی وەک شاخ وایە و بە هیچ شتێک ناگۆڕێت. ئه‌ندامانی به‌ره‌ی گه‌لیش له هه‌ولێر، ڕێككه‌وتنی زیندانییان ره‌تكرده‌وه و به 'كارێكی مه‌حاڵییان' ناو برد.
ساڵێک لەمەوبەر لە 22ی ئابی 2025 هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی بە تانک و چەکی قورس هێرشیان کردە سەر بارەگای بەرەی گەل و لاهور تاڵه‌بانی و سەدان لایەنگریان دەستگیر کرد.