ئاوات تاڵه‌بانی، هۆشداریی به یەکێتی و هه‌ره‌شه‌ی له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوونی بارودۆخەکە ده‌كات.
ئەمڕۆ ئاوات تاڵه‌بانی، خوشكی لاهور تاڵه‌بانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م دادگه‌ی سلێمانیدا ڕایگه‌یاند، ورەی لاهور تاڵه‌بانی و پۆڵاد تاڵه‌بانی و هەموو دەستگیرکراوەکان زۆر بەرزە. هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه هەفتەی داهاتوو پەیامی نوێیان دەبێت و گەل بڕیار لەسەر دۆخەکە دەدات.
ئاوات تاڵه‌بانی، به ناوی بنه‌ماڵه‌ی لاهور تاڵه‌یانییه‌وه هۆشداریی دا کە ئەگەر ئەم هەفتەیە دۆسیەی لالەزار یەکلا نەکرێتەوە ئەوا دۆخه‌كه لە کۆنتڕۆڵی ئەوان دەردەچێت. هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ گفتوگۆ و ئاشتەواییەک لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە ئارادا نییە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پارێزەر بورهان ڕەشید گوڵه، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی کەیسی لالەزار ڕایگەیاند، دادگه‌ی سلێمانی ماوەی 1 ساڵە بە ئەنقەست دۆسیەکەی قەتیس کردووە. گوتی: "دادگه‌ی سلێمانی ئامادە نییە دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە لە هەولێر بکات."
به‌پێی گوته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی لاهور تاڵه‌بانی داوای کردووە کە 27 پێشمەرگە دەستگیرکراوەکە ئازاد بکرێن و تەنیا ئەو و براکەی لە زیندان بمێننەوە.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه له ڕێکەوتی 22ی ئابی 2025 هێزە ئەمنییەکان بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر بارەگای بەرەی گەل و لاهور تاڵه‌بانییان دەستگیر کرد.