منداڵێکی 3 ساڵان لە سنووری ناحیەی قەسرۆک بەهۆی گیربوونی مەساسە لە قورگیدا گیانی لەدەستدا.

دوێنێ شه‌و منداڵێک بە ناوی ئەحمەد وەلید عادل، دانیشتووی گوندی بێسات، بەهۆی خنکانی بە مەساسە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، منداڵەکە بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شێخان، بەڵام پێش ئەوەی چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت گیانی لەدەستداوە.

ئەحمەد وەلید تەمەنی تەنیا 3 ساڵ بووە و دانیشتووی گوندی بێسات بووە لە سنووری ناحیەی قەسرۆک.