دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناریی پاڵپشتیکراو لە شاری هەولێر بە سیستەمی کارتی ئەلیکتڕۆنیی سووتەمەنی دەستی پێکردەوە.
ئەمڕۆ پرۆسهی دابهشكردنی بەنزینی 750 دیناریی پاڵپشتیکراوی حوکمیی له زۆرینهی بهنزینخانهكانی شاری ههولێر و پارێزگاكانی دیكهی ههرێمی كوردستان دهستی پێكرد. بهپێی بڵاو كراوهیهكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بۆ ڕێکەوتی 22ی 8ی 2026، کارتی ژمارە 3 بۆ وەرگرتنی بەنزین کارا کراوە.
سهبارهت به دهست پێكردنهوهی پرۆسهكه دوای وهستانی بۆ ماوهی چهند ڕۆژێک ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لەمەودوا دابەشکردنی بەنزینی حوکمیی 750 دیناریی تەنیا بە کاتی سووتەمەنی 'کۆبۆن' دەبێت.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 40 لیتر بەنزینی پێ دەدرێت و دابەشکردنەکەش لە 33 بۆ 36 بەنزینخانەی جیاواز ئەنجام دەدرێت. شۆفێرانی تەکسی دوای تۆمارکردنی ناویان، دەتوانن لە هەفتەیەکدا دوو جار سوودمەند بن لە وەرگرتنی ئەم جۆرە بەنزینە.
چاودێریکردن و سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکە گەڕاوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر و شەوانە لیستی بەنزینخانەکان بڵاو دەکرێتەوە. ئەم ڕێکارە نوێیانە بۆ ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی و ڕێکخستنی شێوازی دابەشکردنی سووتەمەنی لە سنووری پارێزگای هەولێر گیراونەتە بەر.
