وەزارەتی پەروەردەی عێراق کردووەنەوەی 'پۆلە زێڕینەکان' یان هەر ناوێکی هاوشێوەی لە قوتابخانە ئەهلییەکان قەدەغە کرد، هۆشداریی دا کە ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی تووند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.
ئەمڕۆ عەبدولکەریم عەبتان جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق جەختی لەسەر قەدەغەکردنی ڕەهای کردووەنەوەی 'پۆلە زێڕینەکان' یان ئەو پۆلانەی ناوی هاوشێوەیان هەڵگرتووە لە تەواوی قوتابخانە ئەهلییەکاندا کردەوە.
لە ڕێنماییەکی نوێدا، وەزیری پەروەردە داوای لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە کرد، کە تیمەکانی بەسەرکردنەوە و پشکنینی مەیدانی چڕتر بکنەوە و تووندترین ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی بەرامبەر ئەو قوتابخانانە بگرنە بەر کە لە بڕیارەکە لادەدەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەم بڕیارە لە پێناو پاراستنی ڕێکخستنی پرۆسەی پەروەردە، ڕاگرتنی هاوسەنگی و پابەندبوون بە کاتە فەرمییەکانی دەوام لە دامەزراوە پەروەردەیییەکاندا دەرکراوە.