پایتەخت

هاوژینی لاهور شێخ جەنگی لەبارەی ڕووداوەکەی لالەزارەوە چی دەڵێت؟

هاوژینی لاهور شێخ جەنگی لەبارەی ڕووداوەکەی لالەزارەوە چی دەڵێت؟
کورتە

گەشە حەمە چاوشین، هاوسەری لاهور شێخ جەنگی کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەبارەی شەڕەکەی لاله‌زاره‌وه‌ ئاشکرا دەکات

دوای شەڕەکەی لالەزار و بۆ یەکەمجار، گەشە حەمە چاوشین، هاوسەری لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل، کۆمەڵێک زانیاری لەبارەی شەڕەکەوە ئاشکرا دەکات.

 

گەشە حەمە چاوشین لەبارەی هۆکاری شەڕەکەوە ڕایگەیاندووە، ئێمه‌ له‌ 8ـی ته‌ممووزه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ر بووه، زۆر جار هێزەکانی یەکێتی دەهاتن و دەچوون، تەنانەت شەوی وا هەبووە خودی بافڵ تاڵەبانی هاتووەتە بەر ماڵەکەمان و بە ئۆتۆمبێلەکەی درێفتی کردووە، ئێمەش لەگەڵ منداڵەکان کردوومانە بە گاڵتە و وتوومانە ئاخۆ کەی دێن و نەجاتمان بێت بە دەستیانەوە.

 

هاوسەری لاهور شێخ جەنگی زیاتری باس کردووە و ڕایگەیاندووە، هیچ هۆکارێک لەپشت هێرشەکەوە نابینین، ئەم کردەوەیە تەنها بۆ وێرانکاری و تێکدانی ماڵ و ژیانمان بووە، به‌ زیاتر له‌ 100 درۆن هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌مان و مه‌به‌سته‌كه‌ش ته‌نیا بۆ وێرانكاری بووه‌ و هیچی تری لەپشتەوە نه‌بووە، ئەم هێرشە لاهوری نەشکاند بەڵکو زیاتر بەرزی کردەوە.

 

گەشە حەمە چاوشین باسی لەوەشکردووە، کە هەموو ڤیدیۆکانیان بینیوە و منداڵەکانی بە بینینی لێدان لە باوکی و تێکدانی ژوورەکانیان زۆر نیگەران بوون، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هێزەکانی یەکێتی هێرشیان کردووەتە سەر ژووری تایبەتی دایکی کۆچکردووی، ئەشیا و کەلوپەلەکانی دایکی کە چەندین ساڵە پاراستوویانە هێزەکان بردوویانە و تێکیان داوە، هەروەها وتووشییەتی، کە له‌ هه‌مان شه‌وی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر لاله‌زار، هێزه‌كان چوونه‌ته‌ سه‌ر ماڵی باوكم و ده‌ستكاری ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌یان كردووه‌ كه‌ ماوه‌ی سی ساڵ ده‌بێت پاراستوومانه‌.

24 ئاب 2025 18:51 6
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025