پایتەخت

قەتڵوعامی لالەزار هێشتا هەر بەردەوامە!

قەتڵوعامی لالەزار هێشتا هەر بەردەوامە!
کورتە

تەرمەکانی لالەزار بێ سەروشوێنن و یەکێتی لە زیندانیش 5 پاسەوانی لاهور شێخ جەنگی کوشتووە

دوو ڕۆژ بەسەر شەڕەکەی لالەزاردا تێدەپەڕێت، بەڵام تا دێت زانیاریی گرنگتر و نەبیستراو ئاشکرا دەکرێن، سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار لە ناو هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاستەوخۆ بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاندووە، لە شەڕەکەی لالەزاردا جیا لەوەی کۆماندۆ و دژە تیرۆر بە تانک و درۆنی خۆکوژ هێرشیان کردە سەر لاهور شێخ جەنگی، بەڵکو ژمارەی قوربانییەکانی شەڕەکەش زیاتر لەو ئامارەیە کە باس دەکرێت و کارەساتێکی دیکەشیان ناوەتەوە.

 

سەرچاوەکە لە ناو هێزەکانی یەکێتیدا ڕاستەوخۆ بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاندووە، دوای ئەوەی پاسەوانەکانی لاهور شێخ جەنگی دەستگیر کران و بۆ زیندانی یەکێتی گواسترانەوە، لە زیندان شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان ئەوان و هێزەکانی یەکێتیدا ڕوویداوە، هێزەکانی یەکێتیش بۆ بێدەنگکردن و ترساندنیان 5 کەس لەو پاسەوانانەیان ڕاستەوخۆ و بە بەرچاوی ئەوانی دیکەوە داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە، هەروەها تەرمی چەندین کەسیان شاردۆتەوە و بنەماڵەکانیان بەوپەڕی نیگەرانییەوە بەدوایاندا دەگەڕێن، بەڵام ئامادە نین هیچ زانیارییەکیان پێ بدەن.

 

سەرچاوەکە بۆ پایتەخت میدیا پشتڕاستی کردووەتەوە، کە زیاتر لە 30 کەس کوژراو و بریندار بوون، تاوەکو ئێستا تەرمی کوژراوەکان بێ سەروشوێنن، هەروەها بەشێک لەو کەسانەش کە دەستگیر کراون شاردراونەتەوە و بنەماڵە و کەسوکاریان ئاگاداری دۆخیان نین و هێشتاش بەدوایاندا دەگەڕێن.

24 ئاب 2025 15:46 7
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025