پایتەخت

پیاوێک پاکێجێک کەوتە سەری و گیانی لەدەستدا

 پیاوێک پاکێجێک کەوتە سەری و گیانی لەدەستدا
کورتە

ئەو باوکەی ڕەخنەی لە بەردانەوەی هاوکاریی بە پەڕەشووت دەگرت پاکێجێک کەوتە سەری و گیانی لەدەستدا

 

باوکێکی فەڵەستینی ڕەخنەی توندی لە دابەشکردنی هاووکارییە مرۆییەکانی لە ڕێگەی پەڕەشووتەوە دەگرت، کەچی هەر خۆی دوا چەند ڕۆژێک بە یەک لەو هاوکارییانە گیانی لەدەستدا.

پێگەی سکای نیوز ڕایگەیاند، تەنیا دوای 5 ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی باوکێکی فەڵەستینی بە ناوی "عودەی ئەل قەران"، کە خاوەنی دوو منداڵە و تەمەنی 32 ساڵە، تێیدا دەردەکەوت بە بەرپرسانی وڵاتانی جیهان دەڵێت، "بەردانەوەی هاوکارییە مرۆییەکان لە ڕێگەی پەڕەشووتەوە یارمەتییە نییە، بەڵکو سوکایەتی پێکردنە."

بەگوێرەی زانیارییەکانی شایەتحاڵی ڕووداوەکە، لە کاتی بەردانەوەی پاکێجی هاوکارییەکان، هەندێکیان لە ئاسمان لە یەک ئاڵان و بە خێرایەکی زۆر کەتوونەتەوە خوارەوە، دوای بەربوونەوەی یەکەم پاکێجیش، عودەی ئەل قەران چووەتە لایی و ئاگادار نەبووە کە پاکێجێکی دیکە بە خێرایەکی زۆر لە هەمان شوێن دەکەوێتە خوارەوە و بەسەریدا دەکەوێت.

دوای ئەم ڕووداوە، بە دەیان کەس ڕوو لە پاکێجەکان دەکەن و عودەی ئەل قەران بە برینداری دەکەوێتەوە بن دەست و پێی خەڵک و گیان لەدەستدا دەدات.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە 27ـی 7 تا 1ـی 8ـی ئەمساڵ، لە کەرتی غەززە ڕۆژانە نزیکەی هەزار و 505 تەن خۆراک لە ڕێگەی وشکانییەوە دابەش دەکرێت، کە 533 تەن کەمترە لەو بڕەی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان پێی وایە ڕۆژانە پێویستە بۆ ناوچەکە، هاوکات گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لە ڕێگەی پەڕەشووتەوە ڕۆژانە تەنیا 38 تەن بەر دەداتەوە، کە تەنها ٪7ـی کورتهێنان پێکدەهێنێت.

09 ئاب 2025 23:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025