وەزارەتی کارەبا وردەکاریی نوێی لێخۆشبوون لە قەرزەکان ڕادەگەیەنێت. بڕیارەکە تەنیا ئەو پارانە دەگرێتەوە کە پێش دەستپێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی کەوتوونەتە سەر هاووڵاتییان.

 

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پرۆسەی داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا بڵاوکردەوە، پسوولەی مانگانەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی هیچ جۆرە داشکاندنێک ناگرێتەوە و هاووڵاتییان پابەند دەبن بەوەی لە ماوەی 50 ڕۆژدا لە دوای دەرچوونی پسوولەکە، تێچووەکەی بەشێوەیەکی ئاسایی بدەن.

 

وەزارەتی کارەبا جەختی لەوەکردەوە، تەنیا کەمتر لە 20 ڕۆژ لە مۆڵەتی داشکاندنی قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕووناکی ماوە.

 

 وەزارەتی کارەباش ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە، لەم دەرفەتەی دیاری کراوە سوود وەرگرن و قەرزە کۆنەکانیان پاک بکەنەوە.