پۆلیسی سلێمانی هاووڵاتییەکی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل و بڕێک پارە دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل سکاڵای تۆمار کرد کە ئۆتۆمبێلێک و بڕێک پارەی لێ دزراوە کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تۆمەتبارەکە لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەست گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکە و بەشێکی ئەو بڕە پارەیەی کە تۆمەتبار دزیبووی.
ئاماژە بەوەش کراوە، تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.