هاتووچۆی کەشتی بازرگانی لە گەرووی هورمز بۆ نزیکەی 400% بەرزبووەتەوە، ئەمەش دەگەڕێنەوە بۆ لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئێران لەسەر ڕێڕەوەکە.
رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی داتاکان هەفتەی ڕابردوو نزیکەی 200 کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون، لە کاتێکدا هەفتەیەک پێش ئەوە 150 کەشتی و دوو هەفتە پێشتریش تەنها 40 کەشتی تێپەڕیون، بەمەش هاتووچۆ بەڕێژەی لە %400 زیادی کردووە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست ئەوەشی خستەڕوو، هەفتەی ڕابردوو 103 کەشتی چوونەتە ناو گەرووی هورمز و 89 کەشتی دیکەش ڕۆیشتن.
لەلایکەی دیکەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا پێنج کەشتی لەلایەن ئێرانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و بەهۆیەوە دوو کەس بوونەتە قوربانی، ئەمریکاش بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی کەشتییە بازرگانییەکان لەرێگەی ڕێڕەوی دیاریکراوەوە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "گەرووەکە بە تەواوی لە مین پاککراوەتەوە، بەو هیوایەی ڕێگە خۆشبکات بۆ ئەوەی هاتووچۆ هەنگاو بەهەنگاو دەست پێبکاتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی 60 ڕۆژی دانووستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە کۆتایی هات، بەڵام تا دێت ململانێیەکان لەنێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر گەرووی هورمز زیاتر دەبن.