سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە و پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێم دووپات کردەوە.

 

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پێگەیشت.

 

 لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆی دەربڕی.

 

 لە بەرامبەردا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پەیوەندی و پشتیوانیی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد.