دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، بارەگای سەرەکی و بنکەکانی فرۆشتنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی لە بەغدا داخست.

ئەمڕۆ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بڕیاری داخستنی بارەگای سەرەکیی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە ناوچەی جادرییە و سێ بنکەی فرۆشتنی لە ناوچەکانی (عەرەسات، شەقامی فەلەستین و مەنسوور) دا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیارە ڕێکخستنییەکان و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانە بۆ ڕاگرتنی تەواوەتیی کارەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمە، بە مەبەستی پاراستنی مافی دەوڵەت، بەرژەوەندیی گشتی و مافی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی.