لە عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگریدا دوو کەس بە تۆمەتی چاپکردن و ساختەکردنی دۆلاری ئەمریکی دەستگیرکران.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگریی تایبەتدا لە بەغدا، دوو کەسیان بە تۆمەتی ساختەکردنی پارەدا دەستگیرکرد و دەستیشیان بەسەر چاپخانەیەک و سەرجەم کەرەستەکانی ساختەکارییەکەدا گرتووە.
لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵییەوە ئەنجامدراوە، ئەمەش دوای وەرگرتنی زانیاریی وردی هەواڵگری و وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەر هاتووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆسەکە بە '' گورزێکی جۆری'' بۆسەر تاوانە ئابوورییەکان ناوبردووە، بەوەی تۆمەتبارەکان دوای چاودێریکردنی وردیان، لە بۆسەیەکدا و لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیاندا دەستگیرکراون و دەست بەسەر بڕێک پارەی ساختە و ئامێرەکانیاندا گیراوە.
لە کۆتاییدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی لەوەکردەوە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران دەگیرێتەبەر، بۆ ئەمەش ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند کراون، ئاژانسی هەواڵگری دووپاتی کردەوە، کە بەردەوام دەبن لە ڕاوەدوونانی باندەکانی تاوانی ئابووری بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەوڵێک کە ئاسایشی ئابووریی وڵات بخاتە مەترسییەوە.
عێراق: دوو کەس بە تۆمەتی ساختەکردنی پارە دەستگیرکران
کورتە
لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتباراندا لە عێراق، دەست بەسەر چاپخانەیەک و سەرجەم کەرەستەکانی ساختەکاردنی پارەدا گیرا.