پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووق دابه‌ش ده‌كرێت
واده‌ی دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووق ئاشكرا بوو
وا بڕیاره ده‌ست به دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووق بكرێت. 14 هه‌زار كارمه‌ند سوودمه‌ند ده‌بن و پاره‌كه وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ ئۆفیسی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سلێمانی ڕایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه پاره‌ی 14 هه‌زار كارمه‌ندی سه‌ر سندووق، كه له 79 ناوه‌ندی تۆماركردن ڕۆڵیان بینیوه دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئه‌و كارمه‌ندانه بۆ وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كان، ده‌توانن له كاتژمێر 8:30ی به‌یانی تا 2ی دوا نیوه‌ڕۆ سه‌ردانی ناوه‌نده‌كان بۆ وه‌رگرتنی پاداشته‌كانیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش گوتراوه، پێویسته ئه‌و كارمه‌نانه كارتی زانیاری و كارتی ده‌نگدانیان پێ بێت، بۆئه‌وه‌ی ماسته‌ركارته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه. دواتر دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماسته‌ركارته‌كانیان ده‌توانن له ئامێره‌كانیATMی ڕاكێشانی پاره شایسته داراییه‌كانیان وه‌ربگرن.