کۆمسیۆن: ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە
لەبارەی بڵاوکردنەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆمسیۆن ئاماژەی بە نەبوونی جیاوازییەکی ئەوتۆ دا
بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕابگەیەنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە عیماد جەمیل، بەرپرسی یەکەی پاڵپشتی میدیایی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن پێشتر ئەنجامی بەرایی 99.07%ـی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاندبوو، تەنها 111 وێستگە مابوون ئەنجامەکانیان یەکلایی بکرێتەوە.
بەگووتەی عیماد جەمیل، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن هیچ گۆڕانکاریی و جیاوازییەکی ئەوەتۆی نابێت لەگەڵ ئەنجامی بەرایی دەنگدان، سیستی ژمارەی 2ـی ساڵی 2025، کورسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و لەنێویاندا کورسی کۆتای ژنان و پێکهاتەکان دابەش دەکرێت.
بەرپرسی یەکەی پاڵپشتی میدیایی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاشیگەیاند، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ماوەی 3 رۆژ دەدرێتە کاندید و قەوارە و هاوپەیمانییەکان بۆ تانەدان لە ئەنجامی کۆتایی، گۆڕانکارییەکی بچووک لە کورسی کۆتای ژنان و دابەشکردنی کورسییەکان دەکرێت، بەڵام گۆڕانکارییەکە گەورە نییە.