پایتەخت

نووری مالیکی سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات

نووری مالیکی سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات
کورتە

ئەگەری هەیە نووری مالیکی وەک بەتەمەنترین کاندیدی دەرچووی پەرلەمان سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بکات

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دەرچوونی نووری مالیکی، پێشبینی دەکرێت سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بکات.

ئەگەر نووری مالیکی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق لە دوو خولدا بچێتە پەرلەمان، سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات.

نووری مالیکی بەتەمەنترین كاندیدی سەركەوتووی ئەم هەڵبژاردنەیە، تەمەنی 75 ساڵە و  بەپێی ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆمسیۆن 68,785 دەنگی هێناوە و لەسەر ئاستی زۆرترین دەنگی كاندیدەكان، لە پلەی چوارەم دێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تاوەكو هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی خولی نوێی پەرلەمان و ڕاسپاردنی لایەنی براوەی یەكەمی هەڵبژاردن بۆ دیاریكردنی دەستەی سەرۆكایەتییەكە، بەتەمەنترین كاندیدی دەرچوو، سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكات.

14 تشرینی دووەم 2025 10:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025