کۆمسیۆن نوێترین ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە گوێرەی ڕاپۆرت و تۆماری سەرجەم بنکەکانی دەنگدانی گشتی و تایبەت، لە کۆی 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر، 12 ملیۆن و سێ هەزار و 143 کەس دەنگیان داوە، بەمەش کۆی گشتیی ڕێژەی بەشداری دەنگدەران 55% بووە.


تەنیا لە دەنگدانی گشتی لە کۆی 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 دەنگدەر، 10 ملیۆن و 898 هەزارو 327 کەس بەشداری پرۆسەکەیان کردووە و دەنگیان داوە، بەمەش ڕێژەی بەشداری دەنگدەرانی گشتی 54% بووە.

لەلایەکی دیکەوە، لە دەنگدانی تایبەت، کە تێیدا  هێزە ئەمنییەکان بەشداربوون، لە کۆی یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 دەنگدەر، یەک ملیۆن و 84 هەزار و 289 کەس دەنگیانداوە و ڕێژەی بەشداری 82,5% بووە.

دوێنێ چوارشەممە، هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و تێیدا بەپێی ئەنجامە بەراییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان 1 ملیۆن دەنگی تێپەڕاند و پلەی یەکەمی گرتووە و یەکێتیش بە زیاتر لە 500 هەزار دەنگ پلەی دووەمی گرتووە.