وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەستپێکردنی ناونووسینی ئەلیکترۆنی بۆ سیستەمی بەخشین لە ئامادەبوونی ڕۆژانەی قوتابخانە (ئینتیساب) بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 ڕاگەیاند و ڕێکەوتی 30ـی تشرینی دووەمی وەک دوا مۆڵەت دیاری کرد.
ئەمڕۆ وهزارهتی پهروهردهی عێراق بڵاویكردهوه، بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردنی گشتی و ئەهلی و بیانی ڕێنمایییەکانی سیستەمی ئینتیسابی خستووەتە ڕوو، کە لە ڕێگەی دەروازەی ئەلیکترۆنیی قوتابخانەی حکوومییەوە ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ڕێنمایییەکان، پێشکەشکردن سەرجەم قوتابیانی قوتابخانە حکومی و ئەهلییەکان، دەوامی بەیانیان و ئێواران، هەروەها قوتابیانی دەرەوەی عێراق لە پۆلی شەشەمی سەرەتایی تاوەکو شەشەمی ئامادەیی دەگرێتەوە، بە مەرجێک قوتابیانی پۆلە کۆتایییەکان پابەند بن بە بەشداریکردن لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی، هاوکات تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم، نیوەی ساڵ و وەرزی دووەم بە شێوەی ئامادەبوون لە قوتابخانە ڕەسەنەکانی خۆیان ئەنجام دەدرێن.
سیستەمی خوێندنی ئینتیسابی (خوێندنی بەبێ ئامادەبوون) لە عێراق ساڵانە وەک دەرفەتێک بۆ ئەو قوتابیانە پێشکەش دەکرێت کە بەهۆی بارودۆخی تەندروستی یان تایبەتەوە توانای ئامادەبوونی ڕۆژانەیان لە هۆڵەکانی خوێندندا نییە، تا بتوانن لە ماڵەوە بخوێنن و تەنیا لە تاقیکردنەوە فەرمییەکاندا بەشدار بن.