کچی ئەکتەری میسریی کۆچکردوو، محهممهد مەرزەبان لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا وێنەی باوکی بەدەستەوە گرت و هەست و سۆزی ئامادەبووانی لە شەوی بووکێنیدا جووڵاند.
ئهمڕۆ تۆڕی هەواڵیی ئەلعەین بڵاویکردەوە، لە ئاهەنگێکی خێزانییدا کە بە ئامادەبوونی کەسوکار و هاوڕێیان بەڕێوە چوو، کچی ئەو هونەرمەندە لە کاتی گرتنی وێنەی یادگاری لەگەڵ هاوسەرەکەی، وێنەی باوکە کۆچکردووەکەی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لەو بۆنە گرنگەی ژیانیدا یادی زیندوو ڕابگرێت.
محهممهد مەرزەبان پێشتر لە کاتی بەشداریکردنی لە گەشتێکی ماتۆڕسواریدا تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوو، بەو هۆیەوە تووشی خوێنبەربوونی مێشک، شکانی بنکەی کەلەسەر و کۆبوونەوەی خوێن لەسەر سییەکانی بوو.
ناوبراو دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە ژووری چاودێریی چڕ، بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە کۆچی دواییی کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە، محەممەد مەرزەبان ئەکتەرێکی بەرچاوی دراما و سینەمای میسڕی بوو و لە درێژەی کاروانە هونەریەکەیدا بەشداری لە دەیان فیلم و زنجیرەی دیاردا کردبوو؛ لە تەمەنی 67 ساڵیدا و لە حوزەیرانی ساڵی 2026دا بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.