حوسێن خواجە ئەمیری ناسراو بە ئیرەج، ئەستێرەی گۆرانیی ڕەسەنی ئێرانی ناسراو بە پاڵەوانی ئاواز، لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

ئەمڕۆ میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئەو هونەرمەندە پێشەنگە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی و چەند جارێک خەواندن لە نەخۆشخانە، ماڵاوایی لە ژیان کردووە.

 

ئیرەج کە لە دایکبووی ساڵی 1932 بوو، زیاتر لە 2 هەزار ئاواز و تەسنیف و گۆرانیی لە کاروانی هونەریی خۆیدا تۆمار کردووە. دەنگی ئەو بەشێکی سەرەکی بوو لە سەردەمی زێڕینی سینەمای ئێراندا و لە ناوەندە هونەرییەکاندا ڕێزێکی زۆری لێ دەگیرا.

 

لەبەر ئەوەی ناوبراو لە ساڵانی پەنجاکاندا لە کۆلێژی سەربازی خوێندکار بوو، نەیدەتوانی بە ناوی ڕاستەقینەی خۆیەوە ئەلبوم تۆمار بکات، هەر بۆیە نازناوی ئیرەجی بۆ خۆی هەڵبژارد.

 

محەممەد ڕەزا شەجەریان، گەورە هونەرمەندی ئێران، دەنگی ئیرەجی وەک مەتر و پێوانەی گۆرانیوتن وەسف کردووە و گوتبووی هەر کەسێک بیەوێت لە بەرزترین ئاستی دەنگدا نموونەیەک بهێنێتەوە، دەنگی ئیرەج دەهێنێتەوە.