چارلی ئێکس سی ئێکس، گۆرانیبێژی ناودار بۆ پاراستنی جۆش و خرۆشی هەوادارانی و وەک سوپرایزێک، لە چاوپێکەوتنێكی پێشوودا دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی ڕاستییەکانی نەگوتووە.

 

ئەمڕۆ بی بی سی نیوز بڵاوی کردەوە کە چارلی ئێکس سی ئێکس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ جاک ساوندەرز، باسی لە ستراتیژیی بڵاوکردنەوەی کارە هونەرییەکانی کردووە. ئەو دەڵێت: "شاردنەوەی زانیارییەکان بەشێکە لە پلانی هونەری بۆ ئەوەی سەرنجی هەواداران هەمیشە بە زیندوویی بمێنێتەوە و جەماوەر چاوەڕوانی شتی جیاواز بن."

 

ئەم هونەرمەندە دانی بەوەدا نا کە کاتێک گوتوویەتی خەریکی هیچ کارێکی نوێ نییە، لە ڕاستیدا خەریکی کۆتاییهێنان بووە بە ئەلبوومی (میووزیک، فاشن، فیلم).

 

شارەزایانی میدیایی ئاماژە بەوە دەکەن، هونەرمەندان لەم سەردەمەدا زانیارییەکان بەش بەش و بە کەمی بڵاو دەکەنەوە بۆ ئەوەی جەماوەر بێزار نەبێت. ئەمە ڕێگەیەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەمبوونەوەی ئاستی سەرنجی مرۆڤ لە جیهانی دیجیتاڵیدا، کە تێیدا هەواڵەکان زوو کۆن دەبن.

 

چارلی دەربارەی بەرگی ئەلبوومە نوێیەکەی ڕایگه‌یاندووه‌، کۆکردنەوەی کەسایەتییە ناودارەکانی وەک مارتن سکۆرسیزی و مارک جەیکەبز کارێکی زۆر قورس بووە. ئەو دەڵێت: "ئەم ئەلبوومە نوێیە لە ڕووی ستایل و دەنگەوە تەواو پێچەوانەی ئەلبوومی (برات)ە، کە پێشتر سەرکەوتنێکی جیهانیی گەورەی بەدەست هێنابوو."

 

ئەلبوومی پێشووی ئەم هونەرمەندە بە ناوی (برات) بووە به‌ دیاردەیەکی کولتووری و تەنانەت لە کەمپەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکای کامالا هاریس لە ساڵی 2024 بەکارهات.