تواناکانی مرۆڤ بۆ بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ساڵانی دواییدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. ئەم دیاردەیە لە زانستدا بە کاریگەریی فلینی پێچەوانە دە ناسرێت.
گۆڤاری زانستیی Intelligence بڵاوی كردهوه، پسپۆڕانی زانکۆی نۆرس وێستەرن له ئهمریكا توێژینهوهیهكیان لهسهر استی ژیری مرۆڤ كردووه، توێژینهوهكه لەسەر نزیکەی 400,000 کەس لە ئەمریکا ئەنجام دراوە و دهری خستووه ئاستی ژیری مرۆڤ كهمبووهتهوه و خهریكه بهرهو گهمژهیی دهچێت.
پسپۆڕانی زانکۆی نۆرس وێستەرن دەڵێن: "ئەم دابەزینە نیشانەی گۆڕانی شێوازی بیرکردنەوەی نەوەی نوێیە. دەرەنجامەکان دەریان خستووە کە گەنجانی تەمەن 18 بۆ 22 ساڵ زۆرترین ڕێژەی دابەزینی ژیرییان تێدا تۆمار کراوە."
بەپێی توێژینەوەکە، مرۆڤ لە ناسینەوەی شێوازەکان و بیرکردنەوەی لۆژیکی پاشەکشەی کردووە. بەڵام لە بەرانبەردا توانای خەیاڵکردنی سێ ڕەهەندی بەهۆی یارییە ڤیدیۆیییەکانەوە باشتر بووە.
زانایان گومانیان هەیە کە بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک و خوێندنەوەی دەقە کورتەکان لە سۆشیاڵ میدیا کاریگەریی خراپیان هەبێت. ئەم گۆڕانکارییانە وای کردووە مرۆڤ کەمتر توانای وردبوونەوە و لێکدانەوەی قووڵی هەبێت.
بۆ ماوەی زیاتر لە 90 ساڵ ئاستی ژیریی مرۆڤ هەمیشە بەرەو بەرزبوونەوە دەچوو، بەڵام ئێستا ئەو ڕەوتە پێچەوانە بووەتەوە.