گۆرانیی 96 فرمێسک یەکێکە لە سەیرترین ئەو بەرهەمانەی کە لە مێژووی موزیکدا گەیشتووەتە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی بیلبۆرد و توانی مێژووی ڕۆک بگۆڕێت.
ماڵپهڕی بی بی سی بڵاوی کردەوە، ئەم گۆرانییە 60 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن گروپێکی هەرزەکاری مەکسیکی-ئەمریکییەوە لە گەراجێکی ماڵێکدا تۆمار کراوە گروپەکە ناویان پڕسیار و میستێریانز بوو و تەنیا بە یەک ئامێری ئۆرگانی سادە توانییان شۆڕشێک لە مێژووی ڕۆکی گەراجدا دروست بکەن.
بهپێی ڕاپۆرته ههواڵییهكهی بی بی سی، ئەم بەرهەمە لە ساڵی 1966دا توانی پێش گۆرانییەکانی بیتڵز و ڕۆڵینگ ستۆنز بکەوێت و بۆ ماوەی نۆ هەفتە لە لیستی دە یەکەمەکانی ئەمریکادا بمێنێتەوە. ڕۆدریگێزی تەمەن 14 ساڵ بەرپرسیار بوو لە ژەندنی ئەو ئاوازە ئەفسوناوییەی ئۆرگانەکە کە تا ئێستاش وەک بنەمایەکی موزیکی پەنک سەیر دەکرێت.
شایانی باسه، ڕودی مارتینێز کە دواتر بە پڕسیار ناسرا، گۆرانیبێژی سەرەکیی گروپەکە بوو و بە ستایل و جوڵە جیاوازەکانی سەرنجی هەموو جیهانی ڕاکێشا. گۆرانییەکە لە ستۆدیۆیەکی ناوماڵدا و بۆ کۆمپانیایەکی زۆر بچوکی موزیک تۆمار کراوە، بەڵام توانایەکی بێ وێنەی لە ڕاکێشانی سەرنجی بینەران هەبوو.
هەرچەندە گروپەکە دوای سێ ساڵ لە یەک جیا بوونەوە، بەڵام ئەم گۆرانییەیان بووە هەوێنی دروستبوونی چەندین گروپی گەورەی وەک زە وایت ستڕایپس. ئەم بەرهەمە لە ساڵی 2003دا لە لایەن گۆڤاری مۆجۆ وەک یەکێک لە هەشت باشترین گۆرانییەکانی مێژوو لە ڕووی کاریگەرییەوە دەستنیشان کرا.


