لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دە ریخستووە، زەمینلەرزە یان شەپۆلە زەوییناسییەکانی سەر مانگ دەبنە کلیلی دۆزینەوەی ئەو سەهۆڵە ئاوییانەی لە ژێر خاکەکەیدا شاراوەن. ئەم دۆزینەوەیە دەبێتە وەرچەرخانێکی گەورە بۆ جێگیربوونی مرۆڤ لە سەر مانگ و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوەکانی زەوی.
ئەمڕۆ زانکۆکانی مێریلاند و هاوایی بە هاوکاریی تاقیگەی لۆرانس بێرکلی ڕایانگەیاند، شەپۆلە زەوییناسییەکان نەخشەیەکی وردی دابەشبوونی ئاو لە ژێر خاکی مانگدا دروست دەکەن. ئەوان لە ڕێگەی مۆدێلێکی نوێوە جیاوازی لە نێوان خاکی وشک و خاکی بەستوودا دەکەن کە ڕێژەی 2 بۆ 3 جار خێراتر شەپۆلەکان دە گوازێتەوە.
ئەم تەکنەلۆجیایە یارمەتیی پڕۆگرامی ئارتەمیسی ئاژانسی ناسا دەدات، کە بڕیارە لە ساڵی 2028 دا یەکەم گەشتی مرۆیی بۆ جەمسەری باشووری مانگ ئەنجام بدات. زانایان پێیان وایە سەهۆڵی سەر مانگ دەکرێت بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، ئۆکسجینی هەناسەدان و سووتەمەنیی موشەک بەکاربهێنرێت.
ئەم سەرچاوە ئاوییانە تەنیا بایەخی ئابوورییان نییە، بەڵکو مێژووی 4 ملیار ساڵەی کۆمەڵەی خۆریان تێدا پارێزراوە. لێکۆڵینەوە لەم سەهۆڵانە وەڵامی ئەو پرسیارە مێژووییە دەداتەوە کە چۆن ئاو گەیشتووەتە سەر زەوی و هەسارە بەردینەکانی تر.