مەی عەزەدین (Mai Ezz Eldin)، ئه‌كته‌ری دراما و سینه‌مای میسڕی بە دەرکەوتنێکی نوێ کۆتاییی بە دەنگۆکانی تێکچوونی باری تەندروستیی هێنا.

 

نیهال عەنبەر، بەرپرسی دۆسیەی پزیشکی لە سەندیکای هونەرمەندان ڕایگەیاند، بڵاوکردنەوەی هەواڵی نەخۆشکەوتنی 'مەی عەزەدین' هەڵەیەکی بێمەبەست بووە.

 

ئەم بەرپرسە ڕوونی کردەوە کە ئەو پۆستەی لە بارەی نەشتەرگەریی وردی ئەم هونەرمەندە بڵاو بووەتەوە، مێژووەکەی بۆ کاتێکی کۆن دەگەڕێتەوە. بەڕێوەبەرانی لاپەڕە فەرمییەکان بە هەڵە هەواڵەکەیان وەک پێشهاتێکی نوێ بڵاو کردووەتەوە، ئەمەش دڵەڕاوکێی زۆری لای جەماوەر دروست کردبوو.

 

هەواڵە کۆنەکە باسی لەوە دە کرد کە 'مەی عەزەدین' ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە قاهیرە کراوە و لە ژێر چاودێریی ورد دایە. نیهال عەنبەر جەختی کردەوە کە هیچ کێشەیەکی تەندروستیی نوێ نییە و مەی عەزەدین لە بارودۆخێکی جێگیر دایە.

 

بۆ ڕەتکردنەوەی هەموو پڕوپاگەندەکان، ئەحمەد تەیمور، هاوسەری مەی عەزەدین، وێنەیەکی نوێی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاو کردەوە. ئەوان پێکەوە لە ئاهەنگێکی هونەرمەند ڕاغب عەلامە دەرکەوتن و باری تەندروستیی مەی بە تەواوی ئاسایی بووە.

 

یەکەم دەرکەوتنی مەی عەزەدین دوای هەواڵی نەخۆشییەکەی
یەکەم دەرکەوتنی مەی عەزەدین دوای هەواڵی نەخۆشییەکەی