لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بازگەیەکی هێزە ئەمنییەکان لەسەر ڕێگای بانە-سەقز، 2 پۆلیس کوژران و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون.

به‌پێی میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران، بریندارەکان پێکهاتوون لە 2 پۆلیس، ئەندامێکی سوپای پاسداران و 5 هاووڵاتی مەدەنی، کە باری تەندروستی یەکێکیان جێگیر نییە. بەرپرسانی ئه‌و وڵاته‌ هێرشەکە دەخەنە ئەستۆی گرووپە نەیارەکان، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارێتییەکەی ڕانەگەیاندووە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک ده‌كرێت، چونكه‌ پێشتر گوتبووی: "سوپای پاسداران به‌ درۆن هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌رییان و ئه‌وانیش ئه‌مه‌ قبووڵ ناكه‌ن."

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تێکهەڵچوونی دیکە لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان و سنە ڕووی دابوو و کوژراوی لێکەوتبوویەوە.