پایتەخت

سه‌رۆك بارزانی و مه‌زڵووم عه‌بدی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

سه‌رۆك بارزانی و مه‌زڵووم عه‌بدی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
کورتە

سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی جەختیان لە چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکان لە رێگەی دیالۆگ و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری کردەوە.

سه‌رۆك بارزانی و مه‌زڵووم عه‌بدی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا دوایین پێشهاتەکانی سووریا و هەنگاوەکانی جێبەجێبوونی ڕێككەوتنییان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه‌، ڕۆژی یەکشەممە 1ی شوباتی  2026، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەنجام درا.

به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە دوایین پێشهاتەکای سووریا و هەنگاوەکانی جێبەجێبوونی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات كراوه‌. هەروەها جەخت لە چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا كرایەوە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوێنێ شه‌ممه‌ سه‌رۆك بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌باره‌ی سووریا و ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات و هەنگاوەكانی داهاتوو گفتوگۆیان كرد. هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیالۆگ و لێكتێگەییشتن تاکە ڕێگەی چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكیەكان بێت.

01 شوبات 2026 15:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026