توركیا له ترسی ڕۆژئاڤا چالاكی و خۆپیشاندانه‌كانی قه‌ده‌غه كرد
تا دێت خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی کوردانی باکووری کوردستان زیاتر دەبن و لەمبارەیەوە حکومەتی تورکیا ڕێککاری توند دەگرێتەبەر.
له‌دوای فراوانبوونی ناڕه‌زاییه‌كان دژی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی له ڕۆژئاڤای كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه، توركیا چالاكی و خۆپیشاندانی له دوو شاری كوردنشین قه‌ده‌غه كرد.
پارێزگاری ماردین ڕایگه‌یاند، تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، هه‌موو جۆره چالاكییه‌كی وه‌ك گردبوونه‌وه، كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان، كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی و جۆره‌كانی دیكه‌ی چالاكی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه. جگه له‌و چالاكییانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
جێی باسه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، پارێزگاری دیاربه‌كر ته‌واوی چالاكییه جۆرا و جۆره‌كانی له شاره‌كه قه‌ده‌غه كرد. له‌پێناو جێبه‌جێكردنی بریاره‌كه‌یشی ڕێككاری توندی گرته به‌ر.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، چه‌ندین جار هاووڵاتییانی باكووری كوردستان وه‌ك نیشاندانی ناڕه‌زایی دژی سووریا هه‌وڵیانداوه سنوور بشكێنن و به هانای رۆژئاڤاوه بچن.