زیارەتکاران لەکاتی چوونیان بۆ کەربەلا بۆ یادکردنەوەی چله‌ی ئیمام حوسێن تووشی هەناسە تەنگی بوون و گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری ئەو زیارەتکارانی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون ڕاگەیاند‌، ڕووداوی هه‌ناسه‌ته‌نگی زیاره‌تكاران شەوی شەممە لەسەر رێگای بەیەکەوە گرێدانی شارەکانی نەجەف و کەربەلا روویداوە کە مەزارگەی ئیمام حسێن و عەباسی برای لێیە.

ئەوەشی خستەڕوو، 621 حاڵەتی هه‌ناسه‌ته‌نگی لە ئەنجامی دزەکردنی گازی کلۆر لە کەربەلا تۆمارکراوە.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەموویان چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە.