لە نوێترین هەنگاویدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆمەڵێک سزای ئابووریی توندی ڕاگەیاند و تێیدا چەندین قەوارە و کەسایەتی خستە لیستی سزاکانەوە.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سزا ئابوورییەکاندا، هەوڵەکانی ئێرانی بۆ دزەکردنە ناو سیستەمی دارایی جیهانی لە ڕێگەی بانکێکی عێراقییەوە پووچەڵ کردووەتەوە، بە شێوەیەک کە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) پشتگیری لە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەکات. بەپێی بڕارەکە، ١٦ کەسایەتی و ١٠ قەوارەی سەر بە ئێران خرانە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.

 

ئەم سزایانە لە کاتێکدا دێن کە ئەمریکا بەردەوامە لە چاودێریکردن و سنوردارکردنی هەژموونی ئابووری و دارایی ئێران و گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی لە ناوچەکەدا، بەتایبەت لە ڕێگەی ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی کەناڵە داراییەکانی عێراقەوە.