لە بڕیارێکی بەپەلەدا، حکومەتی عێراق زیادکردنی تێچووی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا بە گەڕانەوەی بۆ نرخی پێشووی خۆی، ئەمەش دوای دروستبوونی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی جەماوەری و ڕاگەیاندنی هات.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری زیادکردنی نرخی پاسپۆرت لە 101000 دینارەوە بۆ 91000 دینار و نرخەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە.
ئەم گۆڕانکارییە دوای هەڵمەتێکی فراوانی ڕاگەیاندنەکان و فشاری ڕای گشتی هات کە تێیدا ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕیاری پێشووی حکومەت دەربڕدرا، لە لایەن خۆشیەوە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەستخۆشی لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن کرد بۆ گەیاندنی دەنگی هاووڵاتییان.