ئەنجامی زانکۆڵاین بڵاوکرایەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵا داتای وەرگیراوانی ئەمساڵی خستەڕوو.
 

ئەمڕۆ ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی زانکۆڵاینی ڕاگەیاند و جەختی کردەوە، کارئاسانییەکی زۆریان بۆ وەرگرتنی قوتابییان کردووە.

ئارام محەممەد لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ پێویست ناکات هیچ قوتابییەک لە دەرەوەی وڵات بخوێنێت، سەرجەم قوتابییە دەچووەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەردەگیرێن.

لە رێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامەکەت وەربگرە: Students Portal

بەگوێرەی ئەو داتایەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردووەتەوە، 39 هەزار و 950 کەس فۆڕمی وەرگرتنیان پڕکردووەتەوە، لەو ژمارەیە 39 هەزار و 52 قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، هاوکات 27 هەزار کورسی زیادە ماونەتەوە.