لە سبەی هەینییەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەم دەبێتەوە و وەزارەتی کارەبا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە سبەی یەکشەممەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەهۆی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کەم دەبێتەوە و ئەوان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەسەر هێڵ دەبن تاوەکو لە کەمترین کاتدا دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، پرۆسەی چاكسازییەكەی داناغاز لە كێڵگەی كۆرمۆر بۆ ماوەی مانگێک لە 2-10-2026 تا 2-11-2026 دەخایەنێت و لەو ماوەیەدا هەوڵ دەدەن پرۆسەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتژمێرەكانی كارەبا هەبێت لەناو پرۆژەی ڕووناکی.
لە کۆتایی دا وەزارەتی کارەبا ڕوونی دەکاتەوە، کە ساڵانە پرۆسەی چاكسازیكردن لە كێڵگەی كۆڕمۆر لەم مانگەدا ساز دەدرێت، لەبەر ئەوەی پلەكانی گەرما دێتە خوارەوە و بۆ ئەوەی كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی بوونی كارەبا هەبێت.