لیستی مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 8 ئامادە کراوە و لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و دوای وردبینیکردنی لیستەکەش، وەزارەتی دارایی فیدراڵی عێراق دەست بە ناردنی شایستە دارایییەکان دەکات.

 

ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، کارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچە کۆتایییان هاتووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەستی حکومەتی فیدڕاڵی دەکرێت، هاوکات لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەستیپێکردووە و پرۆسەکە بە خێرایی بەڕێوە دەچێت.

 

بەرپرسێکی باڵا لە حکومەتی فیدراڵ لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی داوە کە هیچ کێشەیەک لە بەردەم خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نابێت و دوای تەواوبوونی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

 

بەغدا و هەولێر، مانگانە لەسەر بنەمای وردبینیی و ناردنی ڕاپۆرتی دارایی کار دەکەن، دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بەستراوەتەوە بە ڕادەستکردنی تەرازووی پێداچوونەوە و پابەندییە دارایییەکان.