لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی جیهانی لە تەمەنی 39 ساڵی وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

کەمێک پێش ئێستا، لیۆنێل مێسی لە پێگەکانی خۆی لە سۆشیال میدیا، لە رێگەی پەیامێک وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند و نوسیوویەتی؛ دوای دوو رۆژ لە تەواوی بوونی جامی جیهانی ئەم پەیامەم نووسی، دوای کۆچی دوایی باوکیشم، زیاتر دڵنیابوومەوە کە ئێستا کاتی وازهێنانە لە یارییکردن.

دەقی پەیامەکەی لیۆنێل مێسی:

دوای ئەو ماوەیەی بەسەر یاریی کۆتاییدا تێپەڕی، و دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر، دەمەوێت هەمووان ئاگادار بکەمەوە کە وازهێنانم لە هەڵبژاردەی نیشتمانی ڕادەگەیەنم.

ئەمە بڕیارێک بوو کە ئازاری دام و هێشتاش لە قووڵایی ناخمدا ئازارم دەدات، بەڵام تێدەگەم کە ئێستا کاتەکەیەتی. سوێند دەخۆم هەمیشە هەموو توانای خۆمم بەخشی، نەک تەنها لەم چەند ساڵەی دوایی کە هەموو نازناوەکانمان بردەوە؛ من هەمیشە جەنگام و هەموو شتێکم پێشکەش بەم درێسە کرد، بۆ ئەوەی دڵخۆشی بە هاندەرانی تانگۆ ببەخشم و وایان لێ بکەم لە ڕێگەی تۆپی پێوە شانازی بە ئەرژەنتینیبوونی خۆیانەوە بکەن.

کەمێکی ماوە و وەرزەکان کۆتایی دێت، ئەمەشیان زۆر ئازارم دەدات. من هەڵبژاردەکەم خۆش دەوێت، هەمیشەش حەزمکردووە لە ڕیزی هەڵبژاردەی نیشتمانی یاریی بکەم. هەموو شتێکم بەخشی، چیتر هیچم نەماوە پێشکەشی بکەم، جگە لەوەش، یاریزانی گەنجی زۆر نایاب خەریکن دەردەکەون کە شایستەی ئەوەن لێرە بن.

سوپاس بۆ هەموو ئەو خۆشەویستییەی لە ماوەی ئەم 20 ساڵەدا پێتان بەخشیم. زۆر بیری بیستنی دەنگی ئێوە لە ناو یاریگاوە دەکەم. ئێستا منیش دەبمە یەکێک لە ئێوە، هەمیشە لە دەرەوە هاندەر و پاڵپشتتان دەبم (لە کاتە خۆش و ناخۆشەکاندا، تەنانەت زیاتریش).

سوپاس بۆ خێزانەکەم کە هەمیشە لەوێ بوون، بۆ ئەوەی هاوسەفەرم بوون لەم گەشتە جوان بەڵام سەختەدا. سوپاس بۆ هەریەک لە ڕاهێنەرەکان، هاوڕێکانم و ئەو سەرپەرشتیارانەی کە هەلی ئەوەم بۆ ڕەخسا کاتەکانیان لەگەڵ بەسەر ببەم. یادگاری و ساتە بیرنەچووەکانی ئەم ئەزموونە لەگەڵ خۆم دەبەم.

بە ئارامی و شانازییەوە دەڕۆم، چونکە توانیمان لەگەڵ هاوڕێکانم ساتە خەونئامێزەکانتان پێ ببەخشین. ئەوەی لەگەڵ ئێوەدا ژیام شێتانە بوو. خۆشم دەوێن!

سوپاس بۆ خودا کە منی کردووە بە ئەرژەنتینی.
بژی ئەرژەنتین!

ئەم وشانەم لە 21ی تەممووزدا نووسی، دوو ڕۆژ دوای یاریی کۆتایی. ئەمڕۆ، دوای ئەو ڕووداوەی بەسەر باوکمدا هات، زیاتر لە پێشوو قەناعەتم بە بڕیارەکەم هەیە.

لیۆنێل مێسی
2026/8/31