پزیشکێکی دەروونی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە پارێزگای بەسڕە پزیشکێک تووشی نەخۆشی دەروونی بوویەوە و کۆتایی بە ژیانی خپی هێنا
ئەم پزیشکە دەروونییە بەهۆی نەخۆشی دەروونییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە حاڵەتێکی سەیر و دەگمەندا، پزیشکێکی دەروونی لە پارێزگای بەسڕە تووشی نەخۆشی دەروونی بوو و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەقیل ئەل فرییجی، سەرۆکی لیژنەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕە ڕایگەیاند، پۆلیسی پارێزگای بەسڕە دەستی بە لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستانی ئافرەتێك، كە پسپۆڕی بواری نەخۆشییە دەرونییەكان بووە بە ناوی "بان زیاد تاریق"، کردووە و بەگووتی کەسوکارەکەی، پزیشکەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
کەسوکارەکەی دەڵێن، کچەکەیان ماوەیەك بوو بەدەست نەخۆشی دەروونییەوە دەیناڵاند، تاوەکو گەیشتە ئەو دۆخەی كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
جێی باسە هیچ سکاڵایەک لە هیچ لایەنێک لەلایەن کەسوکاری پزیشکەکەوە تۆمار نەکراوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی خۆکوشتنەکەی دەکرێت.