ئامار و داتا‌کان ئەوە ئاشکرا دەکەن، کە لەماوەی 10 ساڵدا ئەو کەسانەی تەمەنیان گەیشتووەتە سەرووی 100 ساڵ سێ هێندە زیادیان کردووە.
بەگوێرەی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی داتا و ئاماری كۆریای باشوور، ئەو کەسانەی تەمەنیان 100 ساڵ یاخود زیاترە، لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا نزیکەی سێ هێندە زیادیان کردووە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ باشتربوونی باری گوزەرانیان و پێشکەوتن لە چارەسەری پزیشکی و دەرمان.
داتا‌کان ئاماژە بەوەشدەکەن، ژمارەی بەساڵاچووانی سەروو 100 ساڵ نزیکەی هەشت هەزار و604 كه‌سیان تێپه‌ڕاندووە، له كاتێكدا له ساڵی 2015 ته‌نها سێ هه‌زار و 159 كه‌س بوون.
ڕاشیانگەیاندووە، ژنان زیاتر ئەم تەمەنە پێکدەهێنن بەڕێژەی 83.4%، بەڵام پیاوان بەڕێژەی 16.6% پێکدەهێنن، هه‌روه‌ها داتاكان ده‌ریانخستووه كه له هه‌ر پێنج كه‌سێكی سه‌روو 100 ساڵ، یه‌كێكیان به ته‌نیایی له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ژی.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کۆریای باشوور بە فەرمی چووەتە نێو قۆناغی ''کۆمەڵگەی بەساڵاچووان'' ، دوای ئەوەی تەمەنی پێشبینیکراو لەو وڵاتەدا بۆ سەروو 84 ساڵ بەرزبووەتەوە کە یەکێکە لە بەرزترین ئاستەکان لەسەر ئاستی جیهان.